Warning: ob_start() [ref.outcontrol]: output handler 'ob_gzhandler' conflicts with 'zlib output compression' in /home/u3/phawler49/html/mainfile.php on line 79
 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاڕکه‌کان
 
   
لیستی سه‌ره‌کی
 
 

· ماڵه‌وه‌
 · په‌یوه‌ندی
 · ئامار
 · ده‌نگدان
 · لاپه‌ڕه‌کان
 · گه‌له‌ری
 · ماڵپه‌ڕه‌ کوردیه‌کان
 · ڤیدیۆ

 
 
القسم العربی
 
 

 
 
بابه‌ته‌كان
 
 

چاندنی (تۆ)وی گوڵه‌ وه‌رزییه‌كان

........................

هه‌ڵپاچینی (قه‌له‌مكردنی )په‌رژینه‌كان

...............

شوێنه‌ گونجاوه‌كان بۆ درووستكردنی كه‌پر له‌ناو باخچه‌دا

...............

بڕینه‌وه‌و شێوه ‌به‌ندی

...............

گرنگترین جۆره‌خۆهه‌ڵواسراوه‌كانی ناو عیراق

...............

خۆهه‌ڵواسراوه‌كان

...............

ده‌وه‌نه‌كانی جوانكاریی

................

باخچه‌ روه‌كییه‌كان

................

باخچه‌ گشتیه‌كان

................

ئه‌ندازه‌ی باخچه‌كان

................

له‌ئه‌وڕوپا گوڵ و داریش قوتابخانه‌یان هه‌یه‌

................

پتر گرینگی دان به دار چاندن

................

دار چاندن له‌ بۆنه‌کان

................

ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ بێ دارو گوڵ چاندن ڕووی گه‌شی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ نیشان نادات

................

ژیانی ڕوه‌ک

................

باهه‌موومان دار بڕوێنین ،،، گوڵ بچینین

................

ئه‌رشیف ...

 
 

باغی شار بۆ گه‌نجانی شار قه‌ده‌غه‌یه‌ هه‌ركه‌سێك ناسنامه‌ی خانه‌ نشینی پێنه‌بێت لێناگه‌رێن بچێته‌ ژووره‌وه‌

 
   

 هه‌فته‌نامه‌ی بارزان : شوان سدیق

باغی شاری هه‌ولێر كه‌وتوه‌ته‌ ناوه‌ندی بازاری شارو مێژووی دروستكردنی ئه‌م باخچه‌یه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تاكانی ساڵی 1937 له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا باغێكی گشتی بووه‌ و هه‌موو كه‌سێك بۆی هه‌بووه‌ بۆ ساتێكیش بێت پیاسه‌ و كاته‌كانی خۆی تیا به‌سه‌ر ببات ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێر كرداری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واو بووه‌ ، به‌ڵام تا ئێستا جیاوزتره‌و باخچه‌كه‌ ته‌نیا ته‌رخان كراوه‌ بۆ خانه‌نیشان ، هه‌رگه‌نجێكیش بیه‌وێت بڕواته‌ ناو باخچه‌كه‌وه‌ رێگای پێنادرێت له‌ كاتی ئاماده‌كردنی رێپۆرتاژه‌كه‌مان چه‌ند گه‌نجێك نیازیان هه‌بووه‌ برۆنه‌ ژووره‌وه‌ به‌ڵام پۆلیسی به‌رده‌رگاكه‌ داوای لێبوردنی كرد گوتی : بریارمان بۆ هاتووه‌ كه‌ لێنه‌گه‌ڕێین گه‌نج بڕواته‌ ژووره‌وه‌ ، گۆڤه‌ند ره‌مزی : ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی باخچه‌كه‌ی پێباشه‌و به‌ كارێكی پیرۆزی ده‌زانێت ، به‌ڵام وه‌كو گه‌نجێك ره‌خنه‌ی له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار گرت و پێی وایه‌ ئه‌و باخچه‌یه‌ بۆ هه‌مووان بوایه‌ باشتره‌ نه‌ك ته‌نیا بۆ چینێكی دیاریكراو ، چونكه‌ شوێنه‌كه‌ی كه‌وتوه‌ته‌ نێوبازارو خه‌ڵكیش زۆرجار بێزارده‌بێت و حه‌زده‌كات له‌باخچه‌یه‌كی ئاوادا كه‌مێك بحه‌سێته‌وه‌ ، گۆڤه‌ند ده‌لێت : من ئه‌مرۆ رۆیشتمه‌ به‌رده‌رگای ئه‌و باخچه‌یه‌ ، به‌ڵام پۆلیس رێگای لێگرتم و گوتی خۆتۆ خانه‌نشین نیت ، ئیتر له‌دوای ئه‌وه‌ زۆر بێتاقه‌ت بووم و گوتم باشه‌ نایه‌مه‌وه‌ تا خانه‌نشین نه‌كرێم ، ناوبراو پێی باشه‌ ده‌سه‌ڵات زیاتر بایه‌خ به‌ گه‌نجان بدات نه‌ك به‌و شێوه یه‌ دوور دۆست بێبه‌شیان بكات . ....

 

 
 
 
(درێژه‌ ... | 11385 پیتی درێژه‌ | تێبینیه‌کان ? | ئاست : 0)   هه‌واڵ
 

خه‌ڵكى هه‌ولێر داواده‌كه‌ن پاركه‌كانیان تا به‌یانى كراوه‌ بێت

 
   

ئا : دیار عه‌زیز مسته‌فا

له‌ زۆربه‌ى شاره‌كانى جیهان پارك و باخچه‌كان تا به‌یانى كراوه‌ن وه‌ خه‌ڵكى گوزه‌رى تیا ده‌كه‌ن دانیشتووى شارى هه‌ولێریش له‌ باره‌ى پاركه‌كانیانه‌وه‌ راى جیاوازیان هه‌یه‌ به‌لاَم له‌ هه‌مانكاتدا به‌ پێویستى ده‌زانن پاركه‌كان بكرێته‌وه‌ وه‌ك هاولاَتیه‌ك ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ پاركه‌كان بكرێته‌وه‌ ، به‌لاَم به‌و مانایه‌ش نایه‌ت ئێمه‌ مه‌جال بده‌ین هه‌موو خراپه‌كارى و گوناهێك بكرێت ، چونكه‌ هه‌موومان ده‌زانین وا به‌و رۆژه‌ چه‌ند كورو كچ له‌وىَ یه‌كتر ماچ ده‌كه‌ن ، جاشه‌و بێت ده‌بىَ چى روو بدات ، هاوكات به‌رێوه‌به‌رى ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كان هه‌ولێریش گوتى : "دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ داواكاریه‌كه‌ زۆر ئاساییه‌ ، به‌لاَم له‌و قۆناغه‌دا ناتوانین ئه‌وه‌ بكه‌ین " ......

 
 
 
(درێژه‌ ... | 2263 پیتی درێژه‌ | تێبینیه‌کان ? | ئاست : 0)   هه‌واڵ
 

به‌رێوه‌به‌رى ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كان : قایمقامیه‌ت و و پارێزگاو بازارِى حاجى یه‌حیاو ده‌ڵاڵخانه‌ هه‌مووى ده‌بێته‌ باخچه‌و نامێنن

 
   

بڵاوكراوه‌ی پرس : سه‌نگه‌ر حوسێن

ئه‌و باخچه‌یه‌ى ده‌كه‌وێته‌ سه‌نته‌رى شارو به‌رامبه‌ر بازارِى نیشتمانه‌ شوێنێك بوو پێشوتر ماندووبون و هیلاكى خه‌ڵكى كاسبكارو بىَ تاقه‌تى و مه‌شغولى خه‌لكى دیكه‌ى ده‌رِه‌واندنه‌وه‌ ، ماوه‌یه‌ك داخرا پاشان هه‌ڵمه‌تى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌خۆوه‌ بینى و ئێستا بۆته‌ جێگاو سیمایه‌كى سه‌رنج راكێشى ئه‌و گۆره‌پانه‌ ، به‌لاَم لێره‌دا كێشه‌یه‌ك درووستبوه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ برِیاردراوه‌ ته‌نیا بۆ مامۆستایان و خانه‌نیشان ئه‌وىَ نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌ ، دیاره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى پێشتر له‌ باغى شاردا هه‌ناسه‌یه‌كى پشویان ده‌دا ئه‌مرۆ گله‌یى ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن بۆ ده‌بێت ئه‌و شوێنه‌ گشتى یه‌ تایبه‌ت بكرێت به‌ توێژێكى دیاریكراو ، بابزانین له‌و رِووه‌وه‌ چى باسه‌و خه‌ڵك چى ده‌ڵێت .......

 
 
 
(درێژه‌ ... | 2068 پیتی درێژه‌ | تێبینیه‌کان ? | ئاست : 0)   هه‌واڵ
 

زیادكردنی سه‌وزایی له‌ پایته‌ختدا

 
   

 

خه‌بات / فاتیح به‌رزنجی

له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردوودا له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان ده‌یان باخچه‌و پاركی شارستانی له‌ناو گه‌ره‌كه‌كانی پایته‌ختدا دروست كران و سیمای گه‌ره‌كه‌كانی گۆری و جوانكاری به‌شاری هه‌ولێر به‌خشی و له‌به‌رنامه‌دایه‌ هێشتا پرۆژه‌ی دیكه‌ له‌ دروستكردنی پارك و باخچه‌و هێنانی كه‌ل و په‌لی یاری منداڵان و وه‌رزش بۆ ئه‌و پاركانه‌ دابین بكات سه‌باره‌ت به‌ نه‌خشه‌و پلانی ئه‌مساڵیان سه‌ردانمان كردن له‌م باره‌یه‌وه‌ ئه‌ندازیار نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌رزنجی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان روونی كرده‌وه‌ ......

 
 
 
(درێژه‌ ... | 1708 پیتی درێژه‌ | تێبینیه‌کان ? | ئاست : 0)   هه‌واڵ
 

گۆرستانه‌كانى هه‌ولێر گرنگییان پێده‌درێت

 
   

به‌هادین سابیر

سه‌رجه‌م گۆرستانه‌كانى هه‌ولێر به‌په‌رژین و شیش دیواریان بۆ دروست ده‌كرێت و پاكده‌كرێنه‌وه‌و گوڵ و داریان تێدا ده‌نێژرێت .

نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌رێوه‌به‌رى ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كانى هه‌ولێر ، پێیراگه‌یاندین : گۆرستانه‌كانى هه‌ولێر پێشتر هیچ گرنگیه‌كیان پێنه‌دراوه‌ ، له‌ ئێستادا وه‌ك قۆناغى یه‌كه‌م هه‌ڵمه‌تى چاككردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م دیوارى گۆرستانه‌كانى هه‌ولێر ئه‌نجامده‌ده‌ن و ئه‌و په‌رژین و دیواره‌ كۆنانه‌ لاده‌به‌ن و په‌رژینێكى شێوه‌ محاجه‌ره‌ى بۆ داده‌نێن و نه‌مامیش له‌ده‌وروبه‌رى ده‌نێژن ، وتیشى : له‌ قۆناغى دووه‌مدا ناو گۆرستانه‌كان پاكده‌كه‌ینه‌وه‌و گوڵ و دارى زیاتر ده‌چێنین هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش سه‌رجه‌م گۆرستانه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ .

یوسف وه‌هاب كه‌ماڵیان به‌رامبه‌ر گۆرستانى شێخ ئه‌حمه‌ده‌ له‌شارى هه‌ولێر ، رایگه‌یاند : پێویسته‌ دیوارى هه‌موو گۆرستانه‌كان چاكبكرێنه‌وه‌ ئه‌وانه‌شى دیواریان نییه‌ بۆیان دروستبكرێت چونكه‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا منداڵه‌كیان له‌ گۆرستانى شێخ ئه‌حمه‌د كوشتبوو و هه‌ر له‌ وێشدا فرێیان دابوو ، كه‌ به‌هۆى به‌رزیى دیواره‌كه‌یه‌وه‌ دانیشتووانى نزیك گۆرستانه‌كه‌ پێیان نه‌زانیبوو ....
 
 
 
(درێژه‌ ... | 3245 پیتی درێژه‌ | تێبینیه‌کان ? | ئاست : 0)   هه‌واڵ
 

نەوزاد ئەدهەم:ئەوەی بۆ پەرەپێدانی پارێزگا دانراوە زۆر كەمە و ناتوانین ئەو پڕۆژانەی كە خەڵك داوای دەكەن جێبەجێیان بكەین

 
   

راپۆرتی: دیار عەزیز مستەفا

 كوردستان راپۆرت: ئەگەر باس لەو پڕۆژە جوانكارییانەی ساڵی رابردوو بكەی كە جێبەجێكران ؟

نەوزاد ئەدهەم: لە ساڵی رابردوو نزیكەی (16) پڕۆژە جێبەجێ كرا، ئەوانیش هەمووی لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بوو، هەروەها (3) نافورەشمان دروستكرد كە ئەوانیش (نافورەی سەواف، نافورەی چوارڕیانی موسڵ، نافورەی ئاشتی) بوو، هاوكات چەندین باخچە ونافورە دورستكرا وەكو ئەوەی پێش وەزارەتی خوێندنی باڵا و چوارڕیانی كاكە زیاد، ئێمە هەوڵ دەدەین لە سەر رێگا گشتییەكان لەگەڵ باخچە نافورەیەكیش دروست بكەین، چونكە شاری هەولێر تاڕادەیەك لە بواری ئاو هەژارە بە هۆی ئەوەی رووبار و دەریامان نییە، بۆیە هاووڵاتییان حەز بە بوونی نافورە دەكەن، ئێمە لە هەر نافوریەكی تازە كە دروستی دەكەین هەوڵ دەدەین دیزاینێكی تازە لەگەڵ كۆنەكە تێكەڵ نەبێ، ئەوە جگە لەوەی پڕۆژەكان هەر ئەوە نییە كە باخچەیەك لە شوێنێك دروست بكرێ و تەواو.....

 
 
 
(درێژه‌ ... | 23800 پیتی درێژه‌ | تێبینیه‌کان ? | ئاست : 0)   هه‌واڵ
 

به‌رێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان بۆ رادیۆی نه‌ورۆز : رێگاى مخمور ده‌ستمان به‌ چاندنى دار كردووه‌ هه‌تاوه‌كو پردێ و قه‌ته‌وى دارمان چاندووه‌

 
   

به‌رنامه‌ى تیشك: رادیۆى نه‌ورۆز

به‌رنامه‌ى ئه‌م جاره‌ى تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌و پارك و باخچانه‌ى كه‌ له‌ ناو شارى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى هه‌یه‌، رۆژانه‌ تیمه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كان سه‌ر قاڵن به‌ دروستكردنى پارك و خزمه‌ت كردنى ئه‌م پاركانه‌، له‌ پێناو زیاتر گرنگى دان به‌ به‌ ژینگه‌ى شارى هه‌ولێر و پاك و خاوێن راگرتنى شارى هه‌ولێر و پاك بوونى هه‌واى شارى هه‌ولێر.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌مرۆ میواندارى به‌رێز (نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌رزنجى) به‌رێوه‌به‌رى ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كان ده‌كه‌ین:...

 

 
 
 
(درێژه‌ ... | 58353 پیتی درێژه‌ | تێبینیه‌کان ? | ئاست : 0)   هه‌واڵ
 

له‌پایته‌ختدا ... باغى شار بۆ مامۆستایانى خانه‌نشین نۆژه‌ن كرایه‌وه‌

 
   

 

خه‌بات : فاتیح به‌رزنجى

له‌ماوه‌ى ئه‌وچه‌ند سالاَنه‌ى دواییدا له‌پایته‌خت ده‌یان پارك و باخچه‌ى شارستانى دروست كراون به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كان ، بێگومان ئه‌و پارك و باخچانه‌ش سیمایه‌كى گه‌شى به‌شارى هه‌ولێر به‌خشیوه‌ جگه‌ له‌وه‌ش توانراوه‌ باخچه‌كۆنه‌كانى شارى هه‌ولێر گرنگى پێبدرێت و نۆژه‌ن بكرێته‌وه‌ ،یه‌كێك له‌و باخچه‌ كۆنانه‌ى كه‌له‌شارى هه‌ولێردا به‌رچاو ده‌كه‌وێت و كه‌وتۆته‌ ناوجه‌رگه‌ى بازارو ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ بوو ئه‌و باخچه‌یه‌ فه‌رامۆش كرابوو باغى شار ،ئه‌وه‌بو وه‌كو به‌خشیشك بۆ مامۆستایانى خانه‌نشینى شارى هه‌ولێر پارێزگارى هه‌ولێر برِیارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى (باغى شار) دا له‌رِێورِه‌سمه‌كى شایسته‌دا و ئه‌و باخچه‌یه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌ندازه‌یى نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌ .....

 

 
 
 
(درێژه‌ ... | 2613 پیتی درێژه‌ | تێبینیه‌کان ? | ئاست : 0)   هه‌واڵ
 

ته‌نها له‌ (1,97%) ى هه‌ولێر سه‌وزاییه‌

 
   رۆژنامه‌ى كۆمه‌ڵ - هۆگر عومه‌ر
ژینگه‌ ژیانه‌ ، یان بوونى سه‌وزایى واته‌ بوونى هه‌واو ئاوو ته‌نانه‌ت خاكى پاكیش ، ئه‌وه‌ى له‌كوردستان ده‌بینرێت له‌ته‌پوتۆزو خۆڵ و پیسى هه‌وا ، به‌شێكى نه‌بوونى سه‌وزاییه‌ و به‌شێكى زۆرتریشى لێنه‌پرسینه‌وه‌ له‌ده‌شت و كۆلاَن و شه‌قامانه‌ى كه‌ قیرتاو نه‌كراون یان هیچ پرۆژه‌یه‌كیان تێدا ئه‌نجام نه‌دراوه‌ .نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌رزنجى به‌رێوه‌به‌رى پارك و ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كان ى شارى هه‌ولێر له‌ گفتوگۆیه‌كى (كۆمه‌ڵ) دا باس له‌ ئاست و رێژه‌ى سه‌وزایى شارى هه‌ولێر ده‌كات
.
·رێژه‌ى سه‌وزایى له‌نێو شارى هه‌ولێر چه‌نده‌و ئایا به‌پێى پێویسته‌ ؟ -به‌گوێره‌ى ستانده‌رى جیهانی ، پێویسته‌ (30%) رێژه‌ى شار سه‌وزایى بێت ، به‌لاَم به‌پێى نه‌خشه‌ى بنه‌رِه‌تیى شارى هه‌ولێر له‌رووبه‌رى زه‌وى شار (170,141,202) م دیاریكراوه‌ ،رووبه‌رى ته‌رخان كراو بۆ سه‌وزایى (15, 3%) یه‌و رێژه‌ى سه‌وزایى ئه‌نجامدراو (97, %1) و رێژه‌ى (1,18%) ئه‌نجام نه‌دراوه‌ ، بۆیه‌ ئێمه‌ ده‌ڵین پێویسته‌ رێنمایى ده‌رچێت له‌سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى ، كه‌هه‌ر خانوویه‌ك دروست بكرێت ، به‌لایه‌نى كه‌م 20% سه‌وزایى بێت . ..
 
 
 
(درێژه‌ ... | 13942 پیتی درێژه‌ | تێبینیه‌کان ? | ئاست : 0)   هه‌واڵ
 

له‌ ئاینده‌دا ... چه‌ند ئامێرێكى شارستانى و مۆدێرن بۆ پاركه‌كان دابین ده‌كرێت

 
   

خه‌بات : فاتح به‌رزنجى - محه‌مه‌د سه‌عید كورده‌
له‌ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند سالاَنه‌ى دویدا شارى هه‌ولێر گرنگیه‌كى بىَ وێنه‌ى پىَ درا له‌رِووى ئه‌نجامدانى كارو پرۆژه‌ى شارستانى به‌تایبه‌ت له‌ رووى دروست كردنى پارك و باخچه‌ى شارستانى له‌ گه‌ره‌كه‌ جیاجیاكانى شارى هه‌ولێر ، یه‌كێك له‌و پرۆژه‌ گرنگانه‌ش دروست كردنى پاركێكى شارستانى بوو له‌ده‌وروبه‌رى مناره‌ى چۆلى شارى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ دروستكردنى پاركى مناره‌كه‌ بوه‌ مایه‌ى رازاندنه‌وه‌و جوان كردنى پایته‌خت و رۆژانه‌ به‌سه‌دان هاولاَتى رِوو له‌و دوو شوێنه‌ ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى به‌سركردنى كاتێكى خۆش سه‌باره‌ت به‌زیاتر گرنگیدان به‌و شوێنانه‌ ئه‌و راپۆرته‌مان ئاماده‌كرد .


 
 
 
(درێژه‌ ... | 1810 پیتی درێژه‌ | تێبینیه‌کان ? | ئاست : 0)   هه‌واڵ
 

58 بابه‌ته‌کان (6 لاپه‌ره‌, 10 بابه‌ت له‌ لاپه‌ره‌)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 ]
ده‌نگ دان
 
 
ئه‌ندازه‌ی پاڕکه‌کان چۆنه‌ ؟

باش
خراپ



ئه‌نجام
ده‌نگه‌کان

ده‌نگه‌کان: 154
تێبینیه‌کان : 0
 
 
ئامار به‌ پێێ ئه‌لێکسا
 
  سه‌ردانه‌کان :
  • ئه‌مرۆ : 38
  • دوێنێ : 755
  • هه‌مووی : 23,492
  • به‌رواری ده‌سپێکردن : October 2007


  •  
     
    نامیلكه‌یه‌كی تایبه‌ت
     
     

    ‌ كارو چاڵاكیه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان

     
     
    ئه‌وانه‌ی لێره‌ن
     
     
    لێره‌یه‌ ئێستا, 1 مێوان 0 ئه‌ندام .

     
     
    گوڵ و داره‌كانی كوردستان
     
     

     
     
    پرۆژه‌كان
     
     

    باخچه‌ى ته‌یراوه

    .......................

    دروستكردنی باخچه‌یه‌ك له‌ گه‌ره‌كی راستی

    ...................

    نافوره

    ــــــــــــــــــــــــ

    به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پارکه‌کان به‌گوڕو تینێکی جدی و به‌رچاو کاروپڕۆژه‌کانی له‌به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه‌دا

    ــــــــــــــــــــــــ

    پرۆژه‌كانی باخچه‌ی ڕاستی

    ــــــــــــــــــــــــ

    دوو سایدی به‌حركه

    ــــــــــــــــــــــــ

    له‌سه‌رناخشه‌ی نوێی شاری هه‌ولێر پشتێنه‌یه‌کی سه‌وزو چل باخچه‌ و پارکێک بۆ قوتابیان دروستده‌کرێت

    ــــــــــــــــــــــــ

    پرۆژه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان

    ــــــــــــــــــــــــ

    باخچه‌ی ته‌یراوه

    ــــــــــــــــــــــــ

     

     
     
    په‌یوه‌ندی
     
     

    بۆ په‌یوه‌ندی كردن به‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مان په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ناونیشانانه‌

    به‌رێوه‌به‌ر‌

    nawzad_tawar@yahoo.com

    07504544773

    ماڵپه‌ر

    parkshawler@yahoo.com